parwalogo

 

Lab

لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار وەزیری پەروەردە ئاگادارتان دەكەینەوە كە پێویستە بە شێوەیەكی جدی كار بۆ ئەوە بكرێت كە ناوەندێكی زانستی تایبەت بە كاروباری تاقیگەكان لە هۆبەی تاقیگەكانی پەروەردە گشتیەكانتان بكرێتەوە كە سەرجەم تاقیكردنەوەكانی سیستەمی نوێی خوێندنی تیادا دابنرێت و كادری شارەزای ئەو بوارەی بۆ دابین بكرێت بۆ ئەوەی خولی بەردەوام بۆ مامۆستایانی بابەتە زانستیەكانی لەهەردو قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی بكرێتەوە بە مەبەستی زیاتر گرنگی دان بە بواری بەكارهێنانی تاقیگەكان لە لایەن مامۆستایان یان لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان لە یەكەی مەشق و ڕاهێنان بەشێك هەیە بەناوی (مركز العلوم) لەو بەشە ئەو خولانەی تیادا ئەنجام بدرێت
بۆ ئەم مەبەستە داوا لەبەڕێزتان دەكەین لە زووترین كاتدا پلان و پێشنیار و پێداویستیەكانی ئەم ناوەندە ڕەوانە بكەن  لەگەڵ ڕێزدا