parwalogo

 

 

بەبۆنەی ساڵی نوێی خوێندنی 2014-2015, بەڕێوەبەرێتی چالاكی هونەریی قوتابخانەو خوێندنگەكانی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ یەكێتی مامۆستایانی كوردستان / لقی سلێمانی پیشانگایەكی شێوەكاری بۆ مامۆستایانی هونەر سازدەكات لە هۆڵی ئیشی دەست ڕۆژی 9/9/2014 سەعات 4 ی پاشنیوەڕۆ
لە پیشانگەكەدا ژمارەیەك پەروەردە بەشدار دەبن لەوانە:
1- پەروەردەی سلێمانی ڕۆژئاوا
2- پەروەردەی سلێمانی ڕۆژهەڵات
3- پەروەردەی دوكان
4- پەروەردەی شارباژێڕ
5- پەروەردەی قەرەداغ