parwalogo

 

oaiwan7

،له‌ گوندی قه‌یوانی گه‌وره‌ كۆمپانیای قه‌یوان له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی دروست ده‌كات بڕیاریشه‌ بۆ ئه‌مساڵی نوێی خوێندن خوێندكارانی ئه‌و گونده‌و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری سودی لێوه‌ربگرن.
حیكمه‌ت عومه‌ر ئه‌ندازیار له‌ كۆمپانیای قه‌یوان به‌ (سولی په‌روه‌رده‌)ی راگه‌یاند، پرۆژه‌ی دروستكردنی قوتابخانه‌ی گوندی قه‌یوانی گه‌وره‌ له‌ 1/10/2013 ه‌وه‌ ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی كراوه‌و له‌ 17/6/2014 ته‌واو بوه‌و كۆی تێچوی پرۆژه‌كه‌ش 370 ملیۆن دیناربوه‌.
وتیشی، قوتابخانه‌كه‌ له‌ 6 پۆل و 3 ئیداره‌و ژوری كارگوزار پێكدێت و سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی خوێندنی قوتابخانه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كۆمپانیای قه‌یوانه‌وه‌ بۆ دابین ده‌كرێت و بریاریشه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن قوتابخانه‌كه‌ بكرێته‌وه‌و خوێندكارانی گوندی قه‌یوان و ده‌وروبه‌ری سودی لێببینن.
حیكمه‌ت عومه‌ر ئه‌ندازیار له‌ كۆمپانیای قه‌یوان ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ پێشتر پرۆژه‌بیه‌كی حكومی و بوه‌و 3 جار ته‌نده‌ری بۆ كراوه‌، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می ئه‌و بودجه‌ی بۆی ته‌رخانكرابوو كه‌ 270 ملیۆن دیناربوو، له‌لایه‌ن هیچ كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ وه‌رنه‌گیراوه‌، به‌ڵام كۆمپانیای قه‌یوان له‌ پێناو خزمه‌تكردنی به‌ دانیشتوانی گونده‌كه‌ پرۆژه‌كه‌ی وه‌رگرتوه‌و كۆی تێچوی پرۆژه‌كه‌ی خستوه‌ته‌ ئه‌ستۆی خۆی.به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی چاوه‌رێی سولفه‌ بكات له‌ حكومه‌ت.
رونیشیكرده‌وه‌، پرۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن پارێزگاوه‌ وه‌رگیراوه‌و دوای بڕینی هه‌موو قۆناغه‌كانی به‌ڵێنده‌ریش كۆمپانیای قه‌یوان بڕیاریداوه‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی حكومه‌ت بۆی ته‌رخانكردوه‌ وه‌رینه‌گرێته‌وه‌و بیكاته‌ پرۆژه‌یه‌كی خێرخوازی بۆ گوندی قه‌یوان.

oaiwan6

oaiwan2

oaiwan3

oaiwan5

oaiwan1

oaiwan4

 

qaiwan8