parwalogo

 

basarkr1

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی خوێندن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د، چه‌ند خوێندنگاو قوتابخانه‌یه‌كی شاری سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌.
له‌و سه‌ردانانه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ستایشی هه‌ڵوێستی به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایانی كرد كه‌ به‌وپه‌ڕی له‌خۆبردووییه‌وه‌ درێژه‌یان به‌ پڕۆسه‌ی خوێندن داوه‌و نه‌یانهێشتووه‌ خوێندن دوابكه‌وێت سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێشه‌ ئابووریانه‌ی رووی له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.
هه‌روه‌ها له‌ چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی كتێبی كۆڵیه‌وه‌و رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مساڵ كێشه‌ی كه‌می كتێب چاره‌سه‌ركراوه‌و به‌بڕی پێویست به‌سه‌ر قوتابخانه‌كاندا دابه‌شده‌كرێت.

basarkr2

basarkrdnawa