parwalogo

darawa

 

رۆژی 14/9 ژمارەیەك مامۆستا بۆ دەربڕینی نارەزایی بەرامبەر وەرنەگرتنی موچە لە بەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە كۆبونەوە.. دواتر بەڕێوەبەری گشتی سەردانی كردن و رایگەیاند سەرباری ئەوەی ماوەی دوو مانگ زیاترە مامۆستایان موچەیان وەرنەگرتوە لەبەرامبەردا هەڵوێستێكی جوامێرانەیان هەیە .. لە هەمان كاتدا بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندی كرد بە وەزیری داراییەوە و جەنابیان دوپاتیان كردەوە كە لە زووترین كاتدا موچەی مامۆستایان دابەش دەكرێت..