parwalogo

 

zarayan1

مامۆستایان و خوێندكارانی خوێندنگای شه‌هید به‌ختیار له‌ شارۆچكه‌ی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به‌ قه‌زای شاره‌زوور، ده‌ستیانكردووه‌ به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خوێندنگاكه‌یان، كه‌ بودجه‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانییه‌وه‌ دابینكراوه‌.
به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23/9/2014، سه‌ردانی خوێندنگاكه‌ی كرد به‌ یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور.
له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له‌ مامۆستایان و خوێندكاران كردو ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یانی به‌رز نرخاند كه‌ به‌بێ هیچ به‌رامبه‌رێك هه‌ستاون به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بینای خوێندنگاكه‌یان، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی نیشاندا بۆ هاوكاریكردنیان.

10711318 706309046106257 141847906 n

zarayan