parwalogo

 

penjwen0

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سه‌ردانی چه‌ند قوتابخانه‌و خوێندنگایه‌كی سه‌ر به‌ قه‌زای پێنجوێنی كرد.
له‌ چوارچێوه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سه‌ردانی چه‌ند قوتابخانه‌و خوێندنگایه‌كی سنووری قه‌زای پێنجوێنی كرد.
له‌و سه‌ردانانه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ره‌وشی خوێندن بوو له‌ناوچه‌كه‌و گوێبیستی مامۆستایان و خوێندكاران بوو، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م پڕۆسه‌ی خوێندن.
هه‌روه‌ها ستایشی هه‌وڵ و ماندووبونی به‌ڕێوه‌به‌ران و مامۆستایانی كرد كه‌ به‌رده‌وامییان به‌پڕۆسه‌ی خوێندن داوه‌ سه‌ره‌ڕای دواكه‌وتنی مووچه‌و ئه‌و گرفتانه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌رێم بۆته‌وه‌ له‌م قۆناغه‌دا.

penjwen