parwalogo

 

rebar

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایده‌گه‌یه‌نێت, كه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌، دوو شه‌ممه‌ 13/10/2014، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌كانی (سلێمانی, هه‌ولێر, دهۆك) ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی (ڕێبه‌ر)ی وه‌رگرتنی قوتابیان/ خوێندكاران له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی/ خولی یه‌كه‌م.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی خولی دوه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی, ڕاسته‌خۆ ڕێبه‌ری وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌سه‌ر ئه‌وانیشدا دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاگاداری ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی (زانستی، وێژه‌یی) و ئاماده‌ییه‌ پیشه‌ییه‌كان و خوێندنی ئیسلامی ده‌كات, تا ئه‌وكاته‌ی (زانكۆ لاین) ده‌كه‌وێته‌ كار به‌وردی بڕیارو رێنماییه‌كانی ناو رێبه‌ره‌كه‌ بخوێننه‌وه‌, چونكه‌ خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بڕیار و رێنماییه‌كان و به‌شه‌كانی كۆلێژه‌كان ده‌بنه‌ یارمه‌تیده‌رێكی گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی هێڵه‌ گشتیه‌كانی دوارۆژی خۆت به‌باشی دیاری بكه‌یت و (زانكۆ لاین)یش به‌دروستی پڕ بكه‌یته‌وه‌.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی رێبه‌ره‌كه‌ كلیل له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌:
https://docs.google.com/file/d/0ByDFBSSHIhIZRnF4eTVoWkM2TWc/preview?pli=1