parwalogo

 

sardam1

له‌ قوتابخانه‌یه‌كی شاره‌زوور بڕوانامه‌ی رێزلێنان ده‌به‌خشرێته‌ قوتابیان و خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و شه‌هیدانی رێگای ئازادی گه‌له‌كه‌مان.
قوتابخانه‌ی سه‌رده‌می بنه‌ڕه‌تی له‌ قه‌زای شاره‌زوور، له‌ رێوڕه‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بونی مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، بڕوانامه‌ی رێزلێنانی به‌خشی به‌ قوتابیانی خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و شه‌هیدانی رێگای ئازادی گه‌له‌كه‌مان.
له‌ وته‌یه‌كیشدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌ستخۆشی له‌ به‌رێوه‌به‌رو مامۆستایانی قوتابخانه‌ی سه‌رده‌می بنه‌ڕه‌تی كرد، بۆ رێكخستنی رێوره‌سمه‌كه‌ و به‌خشینی بڕوانامه‌ی رێزلێنان به‌و قوتابیانه‌ی باوكیان له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدان یاخود له‌ پێناو به‌رگریكردن له‌ خالكی كوردستاندا شه‌هیدبوون.
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌، ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه‌ رێز له‌ نه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان بگیرێت و به‌ باشترین شێوه‌ خزمه‌تیان بكرێت.

sardam2

sardam3