parwalogo

 

sharazwr1

قوتابیان و خوێندكارانی قه‌زای شاره‌زوور له‌ كه‌مپینێكدا كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ كۆده‌كه‌نه‌وه‌و رۆژی هه‌ینیش كۆمه‌كه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نرێته‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ.
مامۆستا محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د- به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور له‌ لێدوانێكدا به‌ (سولی په‌روه‌رده‌)ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌ رۆژی شه‌ممه‌وه‌ كه‌مپینێكیان له‌ قوتابخانه‌و خوێندنگاكانی قه‌زای شاره‌زوور بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ برا پێشمه‌رگه‌كان له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ راگه‌یاند، قوتابیان و خوێندكاران به‌و په‌ڕی دڵسۆزی و هه‌ستی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ده‌نگ كه‌مپینه‌كه‌وه‌ هاتن و بڕێكی زۆر خواردن و خواردنه‌وه‌یان كۆكردۆته‌وه‌و بڕیاره‌ رۆژی هه‌ینی به‌چه‌ند بارهه‌ڵگرێك ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕ بكرێت.
وتیشی؛ كه‌مپینه‌كه‌یان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی حه‌وت كه‌سیه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی كراوه‌و ته‌نها قوتابخانه‌و خوێندنگاكانی ناو قه‌زای شاره‌زوور به‌شدارییان كردووه‌ كه‌ ژماره‌یان 30 قوتابخانه‌و خوێندنگا ده‌بێت.

sharazwr4

sharazwr2

sharazwr3