parwalogo

 

لە چوارچێوەی كاروچالاكییەكانی رێكخراوەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی پەروەردە, رێكخراوی ( UNHCR) خوێندنگەیەك لە كۆمەڵی باینجان نۆژەندەكاتەوە.. لەلایەكی ترەوە بڕیارە ژمارەیەك خوێندنگەی نوێ بۆ ئاوارەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بكرێتەوە.. لەو روەوە " خۆگر خالد" بەڕێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە وتی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم بە هاریكاری لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی فیدراڵ ژمارەیەك كابینە بۆ خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ ئاوارەكان دابین دەكرێت و لە ئێستادا لە قۆناغی یەكەمدا زەوی بۆ جێگیر كردنی كابینەكان تەرخان دەكرێت.. جێی ئاماژەیە دوای ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی هەرێمی كوردستانی گرتەوە چەندین هەزار خێزان لە بەشەكانی تری كوردستان و لە ناوەڕاست و باشووری عێراق ئاوارەی هەرێمی كوردستان بون..