parwalogo

 

twezharan

رۆژى 23-10-2014 لەهۆڵى بەرێوەبەرێتى چالاکى قوتابخانەکان کۆبونەوەی یەکەى توێژەران لەگەڵ بەڕێوەبەرى قوتابخانەو خوێندنگە ئامادەییەکانى سنورى پەروەردەى ڕۆژهەڵات بەڕێوەچوو

سەرەتا جەزا حمە سالح لێپرسراوى یەکەى توێژەران بەوردى باسی لە ڕۆڵى توێژەرو کارەکانى توێژەرکرد لەسەر پرۆسە پەروەردەو گرنگى پەروەردە لە بنیاتنانى کۆمەڵگەى مۆدێرن و هاوچەرخ کرد وە باسی لەڕۆڵى بەڕێوەبەرە بەڕێزەکان کرد لە هاوکارى توێژەرانى دەرونى و کۆمەڵایەتى . 

پاشان سامان سیوەیلی لەیەکەى توێژەران باسی لەو گرفتانە کرد کەلەناوەندەکانى خوێندندا روودەدەن و رۆڵى توێژەر لە چارەسەرکردنیاندا وەهەروەها کۆمەڵیک ئەرکى بەڕێوەبەرى باسکرد کە پێویستە هەیانبێت بەرامبەر بە توێژەران و هاوکاریکردنى توێژەران، پاشان لەسەر ئەو فۆرمەى کە درابووە بەڕێوەبەرەکان کەلەسەر کارى توێژەران پرکرابووەوە قسەى کرد و بونى توێژەرانى بە گرنگ و پێویست زانى لەناوەندەکانى خوێندندا و وەداواى لە بەڕێوەبەرەکان کرد کە هیچ کارێک بەدەر لەکارى توێژەران نابیت بدرێت بە توێژەر بۆ ئەوەى بتوانێت بە دروستى کارەکانى خۆى بکات 

سه‌رچاوه‌: parwarda.org