parwalogo

 

kor2

له‌ خوێندنگای ئاماده‌یی عه‌ربه‌تی كوڕان كۆڕێك سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌رییه‌ ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئامێره‌ ته‌كنۆلۆژییه‌كان له‌سه‌ر خوێندكاران و رێنماییه‌ یاساییه‌كانی به‌كارهێنانیان پێشكه‌شكرا.
له‌ درێژه‌ی كارو چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، له‌ خوێندنگای ئاماده‌یی عه‌ربه‌تی كوڕان و به‌ ئاماده‌بونی زیاتر له‌ 120 خوێندكاری قۆناغی 12ی ئاماده‌یی، سامان سیوه‌یلی-توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونی و دێژین نه‌جمه‌دین عه‌لی- پارێزه‌ر، كۆڕێكیان سه‌باره‌ت به‌ ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان و كاریگه‌رییه‌ ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌سه‌ر خوێندكاران و رێنماییه‌ یاساییه‌كانی به‌كارهێنانیان پێشكه‌شكرد.
له‌سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه‌دا، سامان سیوه‌یلی باسی له‌ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا وه‌ك مۆبایل و كۆمپیوته‌ر له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه‌ كردو كاریگه‌رییه‌ ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئه‌و كێشانه‌ی له‌ ده‌رئه‌نجامی به‌كارهێنانیانه‌وه‌ رووبه‌روی خوێندكاران ده‌بنه‌وه‌ شیكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان سه‌رباری كێشه‌ و گرفته‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیه‌كان كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ خوێندكاران دروست ده‌كات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی زانستی خوێندكار ده‌بێت.
له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆڕه‌كه‌دا سامان سیوه‌یلی- توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی باسی له‌ دڵه‌راوكێی خوێندكاران له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا كردو جگه‌له‌ خستنه‌رووی هۆكار و چاره‌سه‌ره‌كانی چه‌ندین رێنمایی سه‌باره‌ت به‌ شێواز و چۆنیه‌تی هه‌وڵدانی خوێندكاران بۆ تێگه‌یشتن و له‌به‌ركردنی وانه‌كان خسته‌روو.
له‌به‌شێكی تری كۆڕه‌كه‌دا، دێژین نه‌جمه‌دین عه‌لی-پارێزه‌ر، رێنماییه‌ یاساییه‌كانی به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی بۆ خوێندكارانی ئاماده‌یی عه‌ربه‌ت باسكردو بڕگه‌و مادده‌كانی یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی و سزای یاسایی هه‌ریه‌كێك له‌و تاوان وسه‌رپێچیانه‌ی به‌ ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی ده‌كرێت بۆ خوێندكاران روونكرده‌وه‌.
دواتریش كۆڕه‌كه‌ به‌ وه‌ڵام و پرسیاری كۆڕگێڕان و خوێندكارانی ئاماده‌بوو كۆتایی هات.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ش كۆڕێكی هاوشێوه‌ له‌ ئاماده‌یی سلێمانی كچان سازكرا، بۆ پارێزه‌ر دێژین نه‌جمه‌دین و 3 خوێندكاری كۆلێژی یاسا.

kor1

kor3