parwalogo

 

mwcha

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاشكرایده‌كات، دوای هه‌وڵێكی زۆر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و گه‌نجینه‌ی یه‌كی سلێمانی، بڕیارە مووچه‌ی سێ مانگی وانه‌بێژه‌ان خه‌رج بكه‌ن.

مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئەحمەد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ ماڵپەری خه‌ندانی راگه‌یاند: دوای هه‌وڵێكی زۆر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و گه‌نجینه‌ی یه‌ك له‌ سلێمانی، گه‌یشتینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی پاره‌ی سێ مانگی وانه‌بێژان له‌ رێگه‌ی سێ سلفه‌وه‌ خه‌رج بكرێت.
بەڕێوەبەری گشتی وتیشی: "سلفه‌ی یه‌كه‌م بۆ به‌كشێك له‌ وانه‌بێژان و دووه‌م و سێیه‌میش بۆ كۆتایی هێنان به‌ مووچه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌ی وانه‌بێژان دابه‌شده‌كه‌ین".
راشیگه‌یاند: له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامداين له‌گه‌ڵ خه‌زێنه‌و به‌م زوانه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ كۆتایی دێت.