parwalogo

 

kongra611

ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی به‌رده‌وامه‌و له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆده‌بێته‌وه‌.
به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆبونه‌وه‌و چه‌ند بڕگه‌و بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆنگره‌و سه‌رخستنی كاره‌كانی كۆنگره‌ تاووتوێكران و سه‌رنج و تێبینی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كان له‌باره‌ی ته‌وه‌ره‌كانی كۆنگره‌و كۆنفرانسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كه‌ بڕیاره‌ پێش كۆنگره‌ ببه‌سترێت، گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئاماده‌كارییدایه‌ بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی و له‌ ئێستاشدا له‌سه‌ر ئاستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كان و په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان بیروبۆچونه‌كان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ته‌وه‌ره‌كانی كۆنگره‌ گه‌لاڵه‌ ده‌كرێن له‌ پێناو سه‌رخستنی كۆنگره‌كه‌و خزمه‌تكردن به‌ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن.