parwalogo

 

hawar2

چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئامێره‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان و كاریگه‌رییان له‌رووی ته‌ندروستی و ده‌رونیه‌وه‌و به‌كارهێنانیان له‌ رووی یاساییه‌وه‌ بۆ قوتابیانی قوتابخانه‌ی هه‌واری بنه‌ڕه‌تی روونده‌كرێته‌وه‌.
له‌سیمینارێكدا له‌ قوتابخانه‌ی هه‌واری بنه‌ڕه‌تی، سامان سیوه‌یلی- توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی له‌گه‌ڵ نه‌قیب دارا- به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ئامێره‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان بۆ قوتابیان روونكرده‌وه‌.
له‌سه‌ره‌تای سیمیناره‌كه‌دا، سامان سیوه‌یلی، خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌ ئه‌لكترۆنیه‌كانی وه‌ك مۆبایل و كۆمپیوته‌ر له‌سه‌ر ته‌ندروستی و ده‌رونی قوتابیان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئاستی زانستییان و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی دروست له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامێرانه‌ بۆقوتابیان رونكرده‌وه‌و دواتریش باسی له‌و كێشه‌و گرفتانه‌كرد كه‌ دێنه‌ به‌رده‌م قوتابیان و چۆنیه‌تی هه‌وڵدانی دروست بۆ كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان.
پاشان نه‌قیب دارا به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی، یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و ئه‌و سزایانه‌ی روونكرده‌وه‌ كه‌ له‌ یاساكه‌دا دانراون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی مامه‌ڵه‌ی خراپ به‌ ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌ رووی یاساییه‌وه‌ قوتابیانی رێنماییكرد چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن.
ئه‌م سیمینارانه‌ له‌ له‌درێژه‌ی ئه‌و كوڕو سیمینارانه‌دایه‌ كه‌ به‌رێوه‌به‌رێتی راگه‌یاندنی سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رێكیان ده‌خات بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی قوتابیان و خوێندكاران له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی.

hawar3

hawar4

hawar1