parwalogo

 

sardarali

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی دوو خوێندكاری سه‌ركه‌وتووی پۆلی 12ی خه‌ڵاتكرد، كه‌ له‌ رێوڕه‌سمی رێزلێنان له‌ خوێندكاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان نه‌یانتوانی ئاماده‌بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16/11/2014، مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، پێشوازیكرد له‌ هه‌ردوو خوێندكار شه‌وبۆ ره‌ئوف عه‌بدوڵا، خوێندكاری پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی سلێمانی كچان- كاره‌با، كه‌ پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی، سه‌ردار عه‌لی ره‌سوڵ، خوێندكاری پۆلی 12ی ئاماده‌یی بازرگانی سلێمانی ئێوارانی تێكه‌ڵاو، كه‌ پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێنا له‌ سه‌رئاستی پارێزگای سلێمانی و خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێبه‌خشین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ رێوڕه‌سمی زێزلێنانی خوێندكاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كاندا له‌به‌ر هۆكاری تایبه‌ت نه‌یانتوانی ئاماده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پیرۆزبایی له‌و دوو خوێندكاره‌ كردو هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.

shawbo