parwalogo

 

10822068 741689912568170 925467909 o

لە درێژەی بەسەركردنەوەی ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی چەند قوتابخانەو خوێندنگەیەكی ناوشاری سلێمانی بەسەردەكاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 29/11/2014، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی چەند قوتابخانەو خوێندنگایەكی لە ناوشاری سلێمانی كرد.
لەو بەسەركردنەوانەدا بەڕێوەبەری گشتی لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی خوێندنی كۆڵییەوەو دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو مامۆستایان و خوێندكاران و قوتابیان كرد بۆ هەڵوێستی نیشتمان پەروەری و دلسۆزییان و درێژەدان بە پڕۆسەی خوێندن و زاڵبوون بەسەر كێشەو گرفتەكانداو، گفتوگۆی لەگەڵ كردن سەبارەت بە داواكاری و سەرنج و تێبینییەكانیان.
ئەو قوتابخانەو خوێندنگایانەی بەسەركرانەوە بریتیبون لە: سەروەران، ئاگری داخ، كەریمی علەكە، گەلاوێژ، خانزاد، چواس، سلێمانی كچانی بنەڕەتی.

10805267 741691832567978 273027936 n

10818561 741691405901354 90466770 n

10819371 741689835901511 1427607090 o

10819876 741691795901315 189309518 o

10824987 741691069234721 1163220169 o