parwalogo

 

lizhna2

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌ رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ پرۆسه‌ی تۆماركردنی زانیاری ناو فۆرمی دامه‌زراندنی مامۆستایان به‌ گرێبه‌ست بۆ ناو كۆمپیوته‌ر ده‌ست پێده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ رۆژی 23/11/2014 پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی دامه‌زراندنی مامۆستایان به‌ شێوه‌ی گرێبه‌ست له‌ به‌رێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان ده‌ستی پێكرد، ئه‌مرۆ 30/11/2014 كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی فۆرمه‌كان هات و پرۆسه‌ی تۆماركردنی زانیاری فۆرمه‌كان بۆ ناو كۆمپیوته‌ر له‌ رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌ستی پێكرد. ئه‌وه‌ش دوای گه‌راندنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان له‌ به‌رێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانه‌وه‌.
بڕیاریشه‌ دوای پرۆسه‌ی تۆماركردنی زانیاری فۆرمه‌كان به‌ پێی خاڵبه‌ندی ناوی دامه‌زراوان رابگه‌یه‌نرێت.

lizhna1

lizhna3

lizhna4

lizhna5