parwalogo

 

tavga1

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی باخچەیەكی ساوایان دەكاتەوەو رایدەگەیەنێت كە بڕیاردراوە لە هەموو باخچەكانی ساوایاندا بەشی فێركردنی بالێ بكرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 6/12/2014، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بینای نوێی باخچەی ساوایانی تاڤگەی كردەوە لە گەڕەكی هەواری شاری سلێمانی.
لە مەراسیمێكدا بەو بۆنەیەوە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەرو مامۆستایانی باخچەكە كرد، هەروەرها رایگەیاند كە بڕیاریان داوە لە هەموو باخچەكانی ساوایاندا بەشی فێركردنی بالێ بكەنەوە.

tavga3

tavga5

tavga4

tavga2