parwalogo

 

sardan62

لە درێژەی بەسەركردنەوەی ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی چەند قوتابخانەو خوێندنگەیەكی ناوشاری سلێمانی بەسەردەكاتەوە.
رۆژی شەممە 6/12/2014، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی چەند قوتابخانەو خوێندنگایەكی لە ناوشاری سلێمانی كرد.
لەو بەسەركردنەوانەدا بەڕێوەبەری گشتی لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی خوێندنی كۆڵییەوەو دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو مامۆستایان و خوێندكاران و قوتابیان كرد بۆ هەڵوێستی نیشتمان پەروەری و دلسۆزییان و درێژەدان بە پڕۆسەی خوێندن و زاڵبوون بەسەر كێشەو گرفتەكانداو، گفتوگۆی لەگەڵ كردن سەبارەت بە داواكاری و سەرنج و تێبینییەكانیان.
ئەو قوتابخانەو خوێندنگایانەی بەسەركرانەوە بریتیبون لە: خاتوو زینی بنەڕەتی، سیڤەری بنەڕەتی، دوارۆژی نمونەیی، ئامادەیی بەكرەجۆی ئێوارانی تیكەڵ.

sardan61

sardan63

sardan64