parwalogo

 

djamal2

بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوەو وەك پێزانینێك بۆ خزمەتەكانی، قوتابخانەی (كورد جینیەس)ی بنەڕەتی ئەهلی پزیشكێكی منداڵان لە شاری سلێمانی خەڵات دەكات.
ئەمڕۆ 24/12/2014، لە هۆڵی پەیمانگای كۆمپیوتەر لە سلێمانی، مەراسیمێكی رێزلێنان لەلایەن قوتابخانەی (كورد جینیەس)ی بنەڕەتی ئەهلیەوە رێكخرا، بە ئامادەبوونی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و چەند بەرپرسێكی پەروەردە.
لە مەراسیمەكەدا ئیدارەی قوتابخانەكە خەڵاتی رێزلێنانی بەخشی بە دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشید پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە، هەروەها وەك پێزانینێك بەرانبەر بە خزمەتی چەندین ساڵەی بە منداڵان لە بواری پزیشكیدا.
قوتابخانەی (كورد جینیەس) بڕیاری داوە وەك نەریتێك، هەر ساڵەو كەسایەتییەكی سلێمانی خەڵات بكات، كە خزمەتیان بە شارەكە گەیاندووە لە بوارە جیایاكاندا.

djamal1

djamal4

djmal3