parwalogo

 

sardan1

مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ ئاگاداربون لە پرۆسەی پەروەردەو فێركردن و كێشەو كەموكوڕییەكان، باخچەی ساوایانی ئەختەر خان و قوتابخانەی ئاراراتی بنەڕەتی بەسەركردەوەو لەگەڵ بەڕێوەبەرو مامۆستایاندا كۆبۆوەو دواتریش هۆڵ‌و و پۆلەكانی خوێندنی بەسەركردەوە.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی داوای لە بەڕێوەبەرو مامۆستایانی باخچەی ساوایانی ئەختەر خان و قوتابخانەی ئاراراتی بنەڕەتی كرد بەو پەڕی توانایانەوە هەوڵبدەن بۆ سەرخستنی پرۆسەی پەروەردەو فێركردن و پێگەیاندنی نەوەیەكی سەركەوتوو.
لەلایەكی ترەوە، قوتابخانەی سەعید كابان لە هەڵمەتێكدا كۆمەك و هاوكاریان بۆ ئاوارەكان كۆكردەوەو قوتابیانی قوتابخانەكەش چەند چالاكیەكی هونەرییان ئەنجامدا، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەكە كرد.

sardan2

sardan3

kaban1

kaban2