parwalogo

 

nawroz

بەهۆی ئەو هەلومەرجەی كوردستان و ناوچەكەی گرتۆتەوە یادكردنەوەی بۆنەكانی راپەڕین و نەورۆزی ئەمساڵ جیاواز دەبێت لە ساڵانی پێشوو.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا كە ئەمڕۆ 2/3/2015، لە پارێزگای سلێمانی سازكرا، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی باسی لە ئامادەكارییەكان كرد بۆ یادكردنەوەی بۆنەكانی نەورۆزو راپەڕین و رایگەیاند، بە هۆی ئەو هەلومەرجە تایبەتەی كە لە كوردستاندا هەیە یادكردنەوەی بۆنەكانی راپەڕین و نەورۆزی ئەمساڵ جیاواز دەبێت بە شێوەیەك كە لە ناوەندەكانی خوێندندا چالاكییەكان تایبەت دەبن بە ستایشی رۆڵی پێشمەرگە قارەمانەكان كە لە بەرەكانی جەنگدان و بەرگری لە كوردستان دەكەن دژی تیرۆریستانی داعش، هەروەها بەرزراگرتنی یادی شەهیدە نەمرەكان.