parwalogo

 

11041415 795495987187562 1947280369 n

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی چەند قوتابخانەو خوێندنگایەكی دەورووبەری سلێمانی كردو لە رەوشی پەروەردەو خوێندنی كۆڵیەوە لەو ناوچانەدا.
ئەمڕۆ 8/3/2015، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی دەوەن-ی كرد لە ناحیەی بازیان.
لەو سەردانەدا بەڕێوەبەری گشتی كتێبخانەی قوتابخانەكەی كردەوەو هیوای سەركەوتنی بۆ بەڕێوەبەرو مامۆستاو قوتابیانی قوتابخانەكە خواست.
پاشان بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵی كردو چەند قوتابخانەو خوێندنگایەكی ناحیەكەی بەسەركردەوە.
دواتر سەردانی قەزای دوكانی كردو چەند قوتابخانەو خوێندنگایەكی بەسەركردەوە، بە تایبەت هۆڵەكانی تاقیكردنەوەو هیوای سەركەوتنی بۆ خوێندكاران خواست.
لە سەرجەم سەردانەكاندا بەڕێوەبەری گشتی لەنزیكەوە گوێی بۆ داواكاری و سەرنجی بەڕێوەبەرو مامۆستایان و قوتابیان گرت و دەستخۆشی لێكردن بۆ بەردەوامیدان بە پڕۆسەی خوێندن سەرەڕای ئاستەنگەكان.
هەروەها پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستا ژنەكان كرد بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە.

11039347 795495820520912 1625992077 n

11028125 795497213854106 2051688334 o

11042100 795497500520744 759835611 n

11046003 795496407187520 1426289732 o

11046097 795496267187534 1909915746 o

11051039 795497327187428 1062374595 n