parwalogo

 

9X3A0886

كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە رەوشی خوێندنی ئاوارەكانی ناوخۆ و پەنارانی خۆرئاوای كوردستان لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
لە هۆڵی هۆتێل ئەرین لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرێتی پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و بە ئامادەبونی نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆبوونەوەیەك بۆ گفتوگۆكردن و هەڵسەنگاندنی رەوشی خوێندنی ئاوارەكانی ناوخۆ و پەنابەرانی سوریا و خۆرئاوای كوردستان بەڕێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا سەبارەت بە كێشەكانی بەردەم خوێندنی قوتابیان و خوێندنكارانی ئاوارەو پەنابەر لە سنوری پارێزگاری سلێمانی و رێگا چارەكانیش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و نەهێشتنی كەموكوڕیەكانیان خرانەڕوو.

4

9X3A0890

9X3A0896

9X3A0901