parwalogo

 

11311896 837695169634310 1181106481 n

لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ شاری سلێمانی وەزیری پەروەردە چەند ناوەندێكی پەروەردەیی بەسەركردەوە.
رۆژی 28/5/2015، د. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم بە یاوەری مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، سەردانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵاتی كردو لە لایەن مامۆستا نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرێتییەكەوە پێشوازییان لێكرا.
لەسەردانەكەدا باس لە میكانیزمەكانی بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی پەروەردە كراو هەروەها بەشكانی ناودیوانی بەسەركردەوەو بەلێنی هاوكاری و چارەسەری گرفتەكانی پێدان.
هەمان رۆژ وەزیری پەروەردەو بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانیان كردو، باس لە بەهێزكردنی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان وەزارەت و یەكێتی مامۆستایان كرا لە پێناو خزمەتكردنی زیاتر بە رەوشی پەروەردەو خوێندن.
هەروەها سەردانی قوتابخانەی ئاشتی ئەهلی- یان كرد كە رێوڕەسمێكیان رێكخستبوو بۆ دەرچووانی بەشی باخچەی ساوایانی قوتابخانەكە، وەزیری پەروەدە دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو مامۆستایانی قوتابخانەكە كردو پیرۆزباییشی لە مناڵانی دەرچووكرد.
هەر لەدرێژەی بەسەركردنەوەكانیدا وەزیری پەروەردە سەردانی قوتابخانەی (رۆز)ی ئەهلی كردو لەگەڵا بەڕێوەبەرو مامۆستایانی قوتابخانەكە گفتوگۆیانكرد لەبارەی رەوشی خوێندنەوەو بەڵێنی هاوكاری پێدان.

11354967 837695189634308 1108892894 n

11292650 837695139634313 1796249736 n0

11292657 837695179634309 1276824365 n

11352457 837695132967647 1716804621 o

11358820 837695146300979 1239816716 n

11301349 837695142967646 1821458214 n

11262296 837695149634312 1576288271 n