parwalogo

 

11272283 841900882547072 474639274 n

تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد، بەبەشداری نزیكەی 150 هەزار خوێندكار.
ئەمڕۆ 4/6/2015، تاقیكردنەوە گشتیەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستیپێكرد و مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی چەند هۆڵێكی تاقیكردنەوەی بەسەركردەوە بە مەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە.
لە لێدوانێكیشیدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن، بەڕێوەبەری گشتی رایگەیاند: 647 هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی هەیە بۆ به‌شه‌كانی (زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌یی) و پڕۆسه‌كه‌ به‌ باشی به‌ڕێوه‌دەچێت. وتیشی: 43 هه‌زارو 105 خوێندكار به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن.
رونیشیكردوه‌وه‌: له‌ هه‌فته‌یه‌كدا دوو رۆژ تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت، له‌ رۆژانی یه‌ك شه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه‌، رۆژی 28/6/2015، دوایین رۆژی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌بێت.
لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش 149409 خوێندكار بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن، لە بەشی‌ زانستی‌ (73757) خوێندكارو لە بەشی‌ وێژەیی (55564) خوێندكارو لە بەشی‌ خوێندنی‌ پیشەیی (20088) خوێندكار، کە لە (2146) هۆڵ تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.

ئه‌مساڵ وه‌ك له‌ قۆناغه‌كانی‌ تر په‌یڕه‌وكرا ئه‌نجامدانی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ 12ی‌ ئاماده‌یی به‌ شێوه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌بێت.
هه‌ژماركردنی‌ نمره‌كانی‌ قۆناغی‌ 10 و 11 بۆ قۆناغی‌ 12ی‌ ئاماده‌یی، به‌ ئاره‌زوومه‌ندانه‌ ده‌بێت و خوێندكار ئازاده‌ له‌وه‌ی‌ بۆی‌ هه‌ژمار بكرێت یان نا.

11328814 841900889213738 1553004720 n

11304208 841900862547074 1737441604 n

11350341 841900919213735 1745534951 n