parwalogo

 

11119966 1104320082915531 395408938 n

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئامادەیی سەروەران خەڵاتدەكات
رۆژی 29/6/2015، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە ئامادەیی سەروەرانی كوڕان، لە پای گرنگیدان و فەراهەمكردنی ژینگەیەكی تەندروست بۆ خوێندكاران لە خوێندنگەكەیاندا.
بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو مامۆستایان و خوێندكارانی خوێندنگاكە كردو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.