parwalogo

هەواڵ و ڕاگایاندن

رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO بەهاوكاری رێكخراویUNHCR لە چوارچێوەی پڕۆژەی QIPs قوتابخانەی عەفرینی بنەڕەتی لەبەردەقارەمان نۆژەنكردەوە ,

قوتابخانەی (كۆبانێ)ی بنەڕەتی لە شاري سلێمانی كرایەوە، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش رایگەیاند كە بەردەوام دەبن لە هاوكاریكردنی ئاوارەكان لە بواری پەروەردەو خوێندندا.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌ رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ پرۆسه‌ی تۆماركردنی زانیاری ناو فۆرمی دامه‌زراندنی مامۆستایان به‌ گرێبه‌ست بۆ ناو كۆمپیوته‌ر ده‌ست پێده‌كات.

به‌رێوه‌به‌رێتی تاقیگه‌كان ئامێره‌كانی تاقیگه‌ به‌سه‌ر قوتابخانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ریَِوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات دابه‌شده‌كات و خولێكیش له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئامێره‌كان بۆ مامۆستایان ده‌كاته‌وه‌.

به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌، ئه‌مرۆ 1/12/2014، به‌ڕێوه‌به‌رێتی چالاكی هونه‌ری سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی  پێشانگایه‌كی پۆسته‌ری  بۆ مامۆستایانی هونه‌ری قوتابخانه‌و ...

له‌ درێژه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و خوێندنگاكانی ناو شاری سلێمانی، مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سه‌ردانی ئاماده‌یی سه‌روه‌رانی كوڕانی كردو چاوی كه‌وت به‌و خوێندكاره‌ی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن مامۆستاكه‌یه‌وه‌ توندوتیژی به‌رامبه‌ر كرابوو.