parwalogo

هەواڵ و ڕاگایاندن

ڕێنمایییەكانی خوێندكاری دەرەكی

ڕۆژی (18-11-2014) لە هۆڵی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كۆبوونەوەیەك بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوبەری بەشی پەیمانگا ئەهلیەكان و نوێنەری بەخێوكارانی خوێندنگەی میدیایی نێودەوڵەتی ئەهلی و بەڕێوبەرو یاریدەدەرانی خوێندنگەی میدیایی نێودەوڵەتی ئەهلی

بۆ تاوتوێكردنی رێنماییه‌كانی دامه‌زراندنی مامۆستایان به‌ گرێبه‌ست ،  ئه‌مرۆ  17/11/2014 به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و سه‌رپه‌رشتیارانی یه‌كه‌می په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان له‌گه‌ڵ زیاد محه‌مه‌د ئه‌مین -نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و  جه‌لالهه‌مزه‌ كاكه‌شین- به‌رێوه‌به‌ریگشتی سه‌رپه‌رشتیاری و یوسف عوسمان به‌رێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، كۆبونه‌وه‌.

مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بۆ ئاگاداربون له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی خوێندن و كێشه‌و گرفته‌كان،  ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16/11/2014، سه‌ردانی  كۆلیژی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی كوڕانی كرد

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 23/11/2014 له‌ په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی فۆرمی دامه‌زراندنی مامۆستایان به‌ شێوه‌ی گرێبه‌ست دابه‌ش ده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی دوو خوێندكاری سه‌ركه‌وتووی پۆلی 12ی خه‌ڵاتكرد، كه‌  له‌ رێوڕه‌سمی رێزلێنان له‌ خوێندكاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان نه‌یانتوانی ئاماده‌بێت.

ئاگاداری گشت ئەو بەڕێزانە دەكەینەوە كە خوازیارن بەشێوەی گرێبەست بە پیشەی مامۆستا دابمەزرێن لەسەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكەمان