parwalogo

هەواڵ و ڕاگایاندن

قوتابیان و خوێندكارانی قه‌زای شاره‌زوور له‌ كه‌مپینێكدا كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ كۆده‌كه‌نه‌وه‌و رۆژی هه‌ینیش كۆمه‌كه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نرێته‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ.

لەبەر بەرژەوەندی گشتی قوتابی و خوێندكاران و بەڕێوەچوونی كارەكانی وەرگرتن لە زانكۆكان پێویستە بە زووترین كات و پێش دەستپێكردنی كارەكانی پەلپ كردتن (تان لێدان ) لەئەنجامەكانی خوولی دووەمی (2013-2014) ئەم زانیارانەمان بەدەست بگات:-

له‌ قوتابخانه‌یه‌كی شاره‌زوور بڕوانامه‌ی رێزلێنان ده‌به‌خشرێته‌ قوتابیان و خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و شه‌هیدانی رێگای ئازادی گه‌له‌كه‌مان.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایده‌گه‌یه‌نێت, كه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌، دوو شه‌ممه‌ 13/10/2014، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌كانی (سلێمانی, هه‌ولێر, دهۆك) ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی (ڕێبه‌ر)ی وه‌رگرتنی قوتابیان/ خوێندكاران له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی/ خولی یه‌كه‌م.

ئەمڕۆ دوو شەممە 13/10/2014، خۆپیشاندانێكی فراوان لە سلێمانی بەڕێوەچوو بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی گەلی رۆژئاوای كوردستان لە كانتۆنی كۆبانێ.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13/10/2014، ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می‌ پۆلی 12ی ئاماده‌یی رابگه‌یه‌نرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سه‌ردانی چه‌ند قوتابخانه‌و خوێندنگایه‌كی سه‌ر به‌ قه‌زای قه‌ره‌داغی كرد.