parwalogo

هەواڵ و ڕاگایاندن

سه‌باره‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی مامۆستایان له‌ قوتابخانه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌یه‌كی تر به‌ بێ‌ ره‌چاوكردنی ساڵی خزمه‌ت و میلاكاتی قوتابخانه‌كان به‌ پشتگیریكردنی  ناڕه‌وا (واسته‌) وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێك ده‌رده‌كات.

 

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیھانی نەھێشتنی نەخوێندەواری 9/8 ئەو رۆژە لەسەرتاسەری وڵاتانی جیھان چالاکی جۆراوجۆر وبەرنامەی ھۆشیاری سازدەکرێت، بەم بۆنەیەوە گەرمترین چەپکە گوڵی پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی چین وتوێژەکانی گەلی کوردستان دەکەین وھیوادارین وەک لەبەرنامەی وەزارەتدا نەخشەو پلانی بۆداڕێژراوە لەژێردروشمی(بەرەو کوردستانێکی خاڵی لەنەخوێندەواری) بتوانین ھەوڵەکانی وەزارەتی پەروەردە چروپڕِتر بکەینەوە بۆبنبڕکردن وکەمکردنەوەی رێژەی نەخوێندەواری لە ھەرێمی کوردستان .

ئەنجومەتی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوەو چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد لە بەرژەوەندی خوێندكاران و قوتابیان.

وەزارەتی پەروەردە نوسراوێك ئاڕاستەی تەواوی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان دەكات تا ئاگاداری تەواوی خوێندنگەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بكەنەوە كاری جدی بكەن بۆ جێبەجێكردنی ئەم خالانەی خوارەوە .

 

لەسەر فەرمانی جەنابی وەزیر پێویستە ئەنجومەنی دایكان و باوكان لەماوە یەك هەفتەدا دوای دەست پێ‌ كردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن پێك بهێنرێن لەگشت قوتابخانە و خوێندنگاكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكان بە تایبەتی ئەوانەی كە ئاوارەی ناوخۆی تێدا نیشتەجێن ,

رێكخراوی (CDO) هاوكاری پێشكه‌ش به‌ قوتابخانه‌و خوێندنگه‌ عه‌ره‌بیيه‌كانی شاری سلێمانی ده‌كات.

خوێندنگای دواڕۆژ له‌ سلێمانی كه‌مپه‌ینێكیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ ئاواره‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ راگه‌یاند، داواش له‌ هاوڵاتیان و كه‌سوكاری خوێندكاران ده‌كه‌ن، كۆمه‌كه‌كانیان پێبگه‌یه‌نن بۆ ئه‌وه‌ی  ره‌وانه‌ی ئاواره‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی بكه‌ن.