parwalogo

 

par

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی دوازدەی ئامادەیی بۆماوەی یەك مانگ دوابخرێت.

لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەییدا لەشاری دهۆك "پشتیوان صادق" ڕایگەیاند تاقیكردنەوەی خولی دووەمی پۆلی دوازدەی ئامادەیی بۆماوەی یەك مانگ دوادەخرێت و تاقیكردنەوەكان لەڕۆژی 21-9-2014 بەڕێوەدەچێت.

 هاوكات وەزیری پەروەردە هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە باسیان لە ئەگەری دواكەوتنی دەوامی ساڵی نوێی خوێندن دەكرد و دوپاتی كردەوە  كە لەڕۆژی 10-9-2014 دەوامی ئاسایی دەستپێدەكات.

 پێشتر بڕیاربوو لەرۆژی (25/8/2014) تاقیكردنەوەی خولی دووەمی قۆناغی دوازدە بەڕێوەبچێت