قوتابخانه‌ی عامودای بنه‌ڕه‌تی كرایه‌وه‌.. راپۆرتی وێنه‌یی

له‌ كه‌مپی په‌نابه‌رانی خۆرئاوای كوردستان له‌ گوندی باریكه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت،  قوتابخانه‌ی عامودای بنه‌ڕه‌تی كرایه‌وه‌.

 

DSC 0664

له‌ كه‌مپی په‌نابه‌رانی خۆرئاوای كوردستان له‌ گوندی باریكه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت، قوتابخانه‌ی عامودای بنه‌ڕه‌تی كرایه‌وه‌.
له‌ رێوڕه‌سمێكدا سێ شه‌ممه‌ 16/9/2014، به‌ ئاماده‌بونی نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات و نوێنه‌ری رێكخراوی یونێسف و سه‌رۆكی زانكۆی كۆمار و ژماره‌یه‌ك له‌ میوانان قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی عامودا له‌ كه‌مپی په‌نابه‌رانی خۆرئاوای كوردستان له‌ گوندی باریكه‌ كرایه‌وه‌.
له‌رێوره‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی وتارێكی پێشكه‌شكرد و سوپاسی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كرد كه‌ هاوكاربوون له‌ دروستكردنی قوتابخانه‌كه‌و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی.
دواتریش نوێنه‌ری رێكخراوی یونێسف و سه‌رۆكی زانكۆی كۆمار بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆژیا وتاریان پێشكه‌شكرد.
پاشان چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری پێشكه‌شكرا.
مامۆستا شه‌ریف حه‌مه‌ كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی عامودای بنه‌ڕه‌تی له‌ لێدوانێكدا به‌ (سولی په‌روه‌رده‌)ی راگه‌یاند، 528 قوتابی له‌ پۆلی 1 تا9ی بنه‌ڕه‌تی له‌ قوتابخانه‌كه‌یاندا به‌ دوو ده‌وام ده‌خوێنن و 16 مامۆستا وانه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌.
رونیشیكرده‌وه‌، پرۆگرامی كورستانی باشور به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌خوێنرێت و كتێبی وانه‌كانیش له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانییه‌وه‌ دابینكراون.
قوتابخانه‌ی عامودای بنه‌ڕه‌تی له‌ 12 پۆل و 2 ژووری ئیداره‌ پێكهاتوه‌و له‌لایه‌ن رێكخراوی یونێسفه‌وه‌ بودجه‌ی دروستكردنی ته‌رخانكراوه‌و رێكخراوی شنه‌بای ژاپۆنیش جێبه‌جێی كردوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی عه‌ربه‌تیش كاره‌بای بۆ دابینكردووه‌.

DSC 0558

DSC 0582

DSC 0648

DSC 0679

DSC 0684

DSC 0693

DSC 0772

DSC 0802DSC 0590

You may also like...