کۆبونەوەی بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ سەرۆکی نوێنەرایەتی ڕۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢١/٩/١٦ مامۆستا دڵشاد عمر محمد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە سەرۆکی نوێنەرایەتی ڕۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان کردو کۆبونەوەیەکی تایبەتیان ئەنجامدا سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ خوێندنی خوێندکارانی پەنابەری سووری لە پارێزگای سلێمانی و چارەسەرکردنی گرفتەکانیان.