بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەزاکان

بابەت – بەکارھێنەری سیستم لە قوتابخانەکان
وەک تێبینی دەکرێت لەزۆرێک قوتابخانە و خوێندنگەکان بەکارھێنەرانی سیستم ئەگوازرێنەوە یاخود تەنسیب ( دانانی کاتی) یان بۆ ئەکرێت بۆ قوتابخانەیەکی تر ، ئەمە لەکاتێکدا ئەم بەکارھێنەرە چەندین خولی بینیوە و شارەزایی تەواوی ھەیە لەبەکارھێنانی سیستم بۆیە نابێت ئەم بەکارھێنەرانە بگوازرێنەوە وە یاخود تەنسیب بکرێن ، بۆ کاری پێویست.
لەگەل رێزدا

دڵشاد عمر محمد کریم
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی