خوێندكارانی دەربەندیخان پشتگیری كۆبانێ دەكەن

رۆژی پێنج شەممە 16/10/2014، خوێندكارانی خوێندنگاكانی قەزای دەربەندیخان رێپێوانێكیان رێكخست بۆ پشتگیری لە كانتۆنی كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان.

 

darban1

رۆژی پێنج شەممە 16/10/2014، خوێندكارانی خوێندنگاكانی قەزای دەربەندیخان رێپێوانێكیان رێكخست بۆ پشتگیریكردن لە كانتۆنی كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان.
لە رێپێوانەكەدا كە مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و قایمقامی دەربەندیخان و بەڕێوەبەری پەورەردەی دەربەندیخان بەشدارییان تێدا كرد، چەندین چالاكی هەمەجۆر پێشكەشكراو ئامادەبووان ستایشی خۆڕاگری و قارەمانیەتی كوردانی خۆرئاوایان كرد لە بەرگریكردن لە كۆبانێ بەرانبەر هێرشی دڕندانەی تیرۆریستان.

darban2

darban3