به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و رێكخراوه نێوده‌وله‌تیه‌كانی تایبه‌ت به ئاواره‌و به ئاماده‌بونی به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك و گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده…
به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و رێكخراوه نێوده‌وله‌تیه‌كانی تایبه‌ت به ئاواره‌و به ئاماده‌بونی به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك و گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ئه‌مڕۆ 4/12/2014، له هۆتێل (ڤان رۆیاڵ) له شاری هه‌ولێر سمینارێك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێكردنی ره‌وشی خوێندن و په‌روه‌رده له‌ناو ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا رێكخرا.
له سیمیناره‌كه‌دا، مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی راپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی خوێندنه‌وه‌و تیایدا باسی له ره‌وشی خوێندن له‌ناو ئاواره‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا كرد،
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی كرد بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دراون بۆ دابینكردنی قوتابخانه‌و مامۆستا بۆ قوتابی و خوێندكاره ئاواره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له خوێندن دانه‌بڕێن.