رونكردنەوەیەك لەبارەی داخستنی فێرگەی بالێ و موزیكی سلێمانی

…..

 

دوا بەدوای داواكاری بەرێز ” روبار ئەحمەد محمد” بەڕێوەبەری قوتابخانەی بالێ و مۆسیقای سلێمانی بە هەڵوەشاندنەوەی قوتابخانەكەیان كە وەك لە داواكاری ژمارە ( 75 ) لە رۆژی (4/11/2014) هاتوە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا كراوە كە وەك لە داواكاری هاوپێچدا هاتوە داوا دەكات بەهۆی نەبونی خوێندكار و گواستنەوەی تەواوی مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانەكەیان بۆ ئەو شوێنانەی داوایان كردوە و بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەری ناوبراو لەسەروبەندی گواستنەوەی راژەكەیدا بوە و دواتر بە فەرمانی وەزاری ژمارە ( 2085) لە رۆژی ( 24/11/2014) بەڕێوەبەری قوتابخانەكە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاكی وەزراەتی رۆشنبیری و لاوان/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی.. لەبەر ئەو هۆیانەی ئاماژەمان بۆ كرد بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژئاوا بە نوسراوی ژمارە ( 28910) لە رۆژی ( 4/11/2014) داواكاری قوتابخانەكەی بەرزكردۆتەوە بۆ بەڕێوەبەرێتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.. لەلایەن خودی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەوە بەڵێنی پێدراوە كە تەواوی كەموكورتییەكانی بۆ چارەسەر دەكرێت و لەسەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە بمێنێتەوە و بەردەوامی بە كارەكەی بدات وەك بەڕێوەبەری قوتابخانەی بالێ و مۆسیقای سلێمانی.. بەڵام ناوبراو سور بوە لەسەر گواستنەوەی بۆ وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان.. لەبەر ئەو هۆیانەی ئاماژەیان بۆ كرا قوتابخانەكە بەشێوەیەكی كاتی داخرا و پێشتر تەنیا لە یەك ژوردا بوە لە قوتابخانەی( دوارۆژ).. لە ئێستادا بەڕێوەبەراتی گشتی پەروەردەبڕیاریداوە بە كردنەوەی بەشی تایبەت بە فێركردنی بالێ و مۆسیقا لە گشت باخچەكانی ساوایان و سەنتەرێكی تایبەتیش لە بەڕێوەبەرێتی چالاكی هونەری و وەرزشی قوتابخانەكان بكرێتەوە.. بۆ ئەو مەبەستە داواكارین لە گشت مامۆستایانی پسپۆریی هونەریی و وەرزشی كە شارەزاییان هەیە لەو بوارەدا سەردانی بەڕێوەبەرێتی چالاكی هونەریی و وەرزشی قوتابخانەكان بكەن بۆ ناونوسین تا لە داهاتوودا پەرە بدرێت بە فێركردنی باڵی و مۆسیقا لە تەواوی خوێندنگەكانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا..

10841653 734305763319509 105903924 n

 

 

 

10841497 734305736652845 161893060 n

 

10841333 734305779986174 197559918 n

 

10818550 734305786652840 390500200 n

 

10799699 734305813319504 1242811055 n