پێشانگای زانستیی كۆمەلگای پەروەردەیی كوردستان كرایەوە

ئەمرۆ شەممە 2/3/2019، بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و مامۆستا نازدار ئەحمەد بەرێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات و ژمارەیەكی زۆر لە پەروەردەكاران و میوانان، پێشانگای زانستیی ساڵانەی كۆمەڵگەی پەروەردەیی كوردستان كرایەوە.
لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی پەروەردەیی كوردستان رایگەیاند، كۆمەڵگەكەیان هەستاوە بە ئەنجامدانی پێشانگای زانستی بۆ ساڵی 2019 كە زیاتر لە 150 پرۆژی خوێندكارانی لەخۆگرتووە، وە بەپێی ئەوەی كۆمەڵگاكە هەرسێ قۆناغی باخچە و بنەڕەتی و ئامادەیی لە خۆگرتووە بۆیە بەرهەمەكانیش رەنگدانەوەی هەرسێ قۆناغەكەن، وتیشی: مەبەستمان لەم پێشانگایانە بۆ ئەوەیە كە قوتابیان و خوێندكاران لە پۆلەكانیاندا وانەكان فێردەبن لە پێشانگاكانیشدا بە كرداری ئەنجامی بدەن.