ئەو مامۆستایانەی لە سكوڵی پەروەردەی بنەڕەتی دەخوێنن بەسەردەكرێنەوە

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی سكوڵی پەروەردەی بنەڕەتی دەكات لە زانكۆی سلێمانی و لەگەڵ ئەو مامۆستایانە كۆبووەوە كە لەو سكوڵەكە درێژە بە خوێندن دەدەن.

 

pbnarati

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی سكوڵی پەروەردەی بنەڕەتی دەكات لە زانكۆی سلێمانی و لەگەڵ ئەو مامۆستایانە كۆبووەوە كە لەو سكوڵەكە درێژە بە خوێندن دەدەن.
رۆژی 7/4/2015، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی سكوڵی پەروەردەی بنەڕەتی كرد لە زانكۆی سلێمانی لە گەڵ ئەو مامۆستایانە كۆبووەوە كە لەو سكوڵە درێژە بە خوێندن دەدەن بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس لە بوارە جیاجیاكاندا.
لە كۆبوونەوەكەدا كە راگرو مامۆستایانی سكوڵی پەروەردەی بنەڕەتی ئامادەی بوون، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستخۆشی لە سكوڵەكە كرد بۆ هەوڵەكانی لە پێگەیاندنی مامۆستا لە بوارەجیاجیاكانداو هیوای سەركەوتنی بۆ خوێندكارەكانیان خواست. هەروەها گفتوگۆی لەگەڵ مامۆستایاندا كردو گوێی لە راوسەرنجەكانیان گرت و هیوای خواست بەسەركەوتوویی قۆناغەكانی خوێندن تەواوبكەن بۆ ئەوەی بەردەوامبن لە خزمەتكردن بە بواری پەروەردەو خوێندن لە داهاتوودا، بەڵێنیشی پێدان كە هاوكارییان بكات بۆ چارەسەركردنی كێشەو داواكارییەكانیان.

pbnarat1