هەواڵ و ڕاگایاندن

كۆبوونەوەیەكی فراوان سەبارەت بە خوێندنی پیشەیی

20182715 1800726959941582 110332685 n

ئەمڕۆ 18/7/2017، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، كۆبوونەوەیەكی فراوان سەبارەت بە خوێندنی پیشەیی بەڕێوەچوو

 

ئەمڕۆ 18/7/2017، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، كۆبوونەوەیەكی فراوان سەبارەت بە خوێندنی پیشەیی بەڕێوەچوو، بە سەرپەرشتی مامۆستا ئاكۆ عبدالمجید بەرێوەبەری خوێندنی پیشەیی و ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ژمێریاری و یاریدەدەری بەڕێوەبەری سەرپەرشتیكردن و سەرپەرشتیارانی پسپۆڕیی پیشەیی و بەڕێوەبەری سەرجەم خوێندنگا پیشەییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.
كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پێداچوونەوەی پێشنیارەكان و رێنمایی پڕۆژەكان و بەرهەمهێنان و یاداشتی لێكتێگەشتنی نێوان وەزارەتەكانی پەروەردەو كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، سەبارەت بە وەرگرتنی خوێندكارانی نابیست لە خوێندنگا پیشەییەكاندا.
مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئامادەی بەشێكی كۆبوونەوەكە بوو، چەند تێبینی و سەرنجێكی خستە روو سەبارەت بە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەو چۆنیەتی برەودان بە خوێندنی پیشەیی.

20182715 1800726959941582 110332685 n

20187753 1800701219944156 2000760310 n

20158492 1800701083277503 653444170 n

20187829 1800701416610803 1563523740 n