بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ مانگی سوری كوردی كۆبووەوە

ئەمڕۆ 14/10/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، پێشوازیكرد لە گەیلان رەشۆ بەرپرسی نوسینگەی هەرێمی كوردستانی مانگی سوری كوردی- سوریاو محەمەد جابۆ ئەندامی رێكخراوەكە.
لە دیدارێكدا باس لە رەوشی رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا كرا، لەگەڵ پێداویستیە هەنووكەییەكانی خەڵك بە هۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی كە ناوچەكە پێیدا تێدەپەڕێت، وە بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنی پێدان كە بەپێی توانا هاوكاریان بێت بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانیان بە مەبەستی گەیاندنی بۆ رۆژئاوای كوردستان لە زووترین كاتدا..