(فێربوونی چه‌مكی ده‌ستپاكی له‌ دامه‌زراوه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان)

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2014/9/17 وۆرك شۆپێك له‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو به‌ ئاماده‌بوونی د.پشتیوان صادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و د. احمد ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ده‌سپاكی هه‌رێم و به‌ به‌شداری ڕاوێژكار و به‌رێوه‌به‌ری گشتی و مامۆستا و كه‌سانی شاره‌زا و ریكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.

 

dastpaki

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2014/9/17 وۆرك شۆپێك له‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو به‌ ئاماده‌بوونی د.پشتیوان صادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و د. احمد ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ده‌سپاكی هه‌رێم و به‌ به‌شداری ڕاوێژكار و به‌رێوه‌به‌ری گشتی و مامۆستایان و كه‌سانی شاره‌زا و ریكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
وۆرك شۆپه‌كه‌‌ به‌ناونیشانی (فێربوونی چه‌مكی ده‌سپاكی له‌ دامه‌زراوه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان)و به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پڕۆگرام له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و فه‌رمانگه‌ی خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت له‌ ده‌سته‌ی گشتی ده‌سپاكی هه‌رێم ئه‌نجام درا.
له‌ ده‌ستپێكدا له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده‌وه‌‌ به‌گرنگییه‌وه‌ باس له‌ بابه‌ته‌كه‌ كراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌بوونی خه‌سڵه‌تی كلتوری و بڤه‌بوون له‌ زۆرشت زیاتر روی گه‌نده‌ڵی نیشان ده‌دات، بۆیه‌ كاراتر كردنی ئه‌م پرسی گه‌نده‌ڵییه‌ له‌ بناغه‌وه‌ گۆڕانكاری و كاریگه‌ری میدیا و هه‌بوونی شۆرشی زانیاری جگه‌ له‌ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ پڕۆگرامی خوێندن به‌ گرنگ وه‌سف كرد.
پاشان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ده‌سپاكی هه‌رێم باسی له‌ گرنگی په‌روه‌رده‌ كرد كه‌تیایدا باشترین بوار بڕه‌خسێنین بۆ فێربوونی چه‌مكی ده‌سپاكی و جه‌ختی له‌ هاوكاری و پاڵپشتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی كرده‌وه‌.
ئه‌م هه‌وڵه‌ بۆ به‌رقه‌راربوونی یاسا به‌گشتی و پێشكه‌وتنی مرۆیی له‌ ڕووی یه‌كسانیه‌وه‌ به‌ پێوه‌ری سه‌ره‌كی دانراو، وۆرك شۆپه‌كه‌ له‌ دوو ته‌وه‌ر پێكهاتبوو:
یه‌كه‌م ته‌وه‌ر، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی وه‌كو پڕۆگرامی خوێندن.
دووه‌م، فێربوونی ده‌سپاكی و خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌زموونی چه‌ند وڵاتێكی جیهان.
له‌كۆتاییدا سه‌رجه‌م بۆ چوونه‌وه‌كان له‌ گفتوگۆ كراوه‌كاندا به‌هه‌ند وه‌رگیرا بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكرێت.

سه‌رچاوه‌ : moe-krg.com

You may also like...