بڕیارە رۆژی سێ شەممەی داهاتوو مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە دابەشبكرێت.
لە راگەیەنراوێكدا كە لە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاویكردۆتەوە، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی سێ شەممه 23/9/2014، دەستدەركرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی (تەمموز)ی وەزارەتی پەروەردە.