یارمەتیەكانی كەمپەینی دوارۆژ دەگەیەنرێتە ئاوارەكان و پێشمەرگە

ئەمڕۆ شەممە 20/9/2014، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد سەردانی خوێندنگای (دواڕۆژ)ی كرد لە سلێمانی، كە كەمپەینێكیان كردەوە بۆ كۆكردنەوەی یارمەتی بۆ ئاوارەكان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

 

dwarozh201

ئەمڕۆ شەممە 20/9/2014، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد سەردانی خوێندنگای (دواڕۆژ)ی كرد لە سلێمانی، كە كەمپەینێكیان كردۆتەوە بۆ كۆكردنەوەی یارمەتی بۆ ئاوارەكان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
بە ڕێوەبەری گشتی ستایشی هەوڵو ماندوبوونی بەڕێوەبەرو مامۆستایان و خوێندكارانی خوێندنگای دواڕۆژی كرد كە بەوپەڕی لەخۆبردووییەوە ئەم كەمینەیان بەڕێوەبردووەو هیوای خواست نموونەیان زۆربێت.
شایانی باسە بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا كەلوپەلەكان بگاتە ئاوارەكان لەگەڵ سەدان كێس ئاوی خواردنەوە بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە بەرەكانی شەڕدا.

dwarozh20