چوار داواكاری لە مامۆستایانی سلێمانییەوە بۆ حكومەتی هەرێم

رۆژی شەممە 24/3/2017، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكان، لەگەڵ لیژنەی ئامادەكاری دەستەی كارگێڕی ناوەندەكانی خوێندن لە پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوە.
كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە دۆزینەوەی رێگەچارەیەكی گونجاو بۆ بەردەوامیدان بە پڕۆسەی خوێندن، دوای گوێگرتن لە زۆرینەی بەڕێوەبەرەكان و گۆڕینەوەی راوبۆچوونەكان، ئامادەبووان لە سەر ئەم خاڵانە رێككەوتن كە لە ڕێگەی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە بگەیەنرێتە وەزارەتی پەروەردەو حكومەتی هەرێمی كوردستان:
1- لابردنی بێمەرجی پاشەكەوتی مووچەو ئاساییكردنەوەو یەكسانكردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم وەك سەرجەم پارێزگاكانی تری عیراق.
2- پێدانی مووچە لە كاتی خۆیدا هەر 30 رۆژ جارێك.
3- دیاریكردنی چارەنووسی پاشەكەوتی مووچە بە میكانیزمێك كە بتوانرێت بە كاربهێنرێت بۆ قەرزی خزمەتگوزارییەكان.
4- پێدانی مووچەیەكی تەواوی بێ پاشەكەوت كە تا 1/4/2018 دابەشبكرێت.