فێستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەكانی پەنابەری سوری لە بازیان

رۆژی چوارشەممە 18/4/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا بەكر محمد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا، فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەكانی (عەفرین، سەرێكانی، گرێ سپی) بۆ پەنابەرانی سوری لە ناحیەی بازیان بەسەركردەوە.
فێستیڤاڵەكە لە چوارچێوەی كارو چالاكییەكانی قوتابخانەی هاورێی منداڵدا سازكرابوو.
پاشان بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی باباگوڕگوڕی بنەرەتی كرد كە خولی كۆمیسۆنی تێدایە، جەخت كرایەوە كە ئەم خولانە بەشێوەیەك رێكبخرێت كە بگونجێت لەگەڵ دەوانی مامۆستایان و فەرمانبەراندا.