له چوارچێوه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی كارامەییەكانی ژیان و هاونیشتمانی بوون، بە هاوكاری رێكخراوی (یونسیف)و سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌رێتییه‌كانی چالاكی وه‌رزشی و هونه‌ری و دیده‌وانی ، له ڕۆژی دووه‌می ئه‌و چالاكیانه‌دا كه له‌ژێر دورشمی (پێكه‌وه به‌ئاشتی ده‌ژین)، ئەمڕۆ 19/4/2018، بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات، چالاكییەكی هونەری وێنەكێشان بۆ بەشێك لە قوتابخانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.
چالاكییەكە لە قوتابخانەی رۆزی ئینگلیزی نموونەیی سازكرا.